ڕێگەی دووری شام
سەی عەلی ساڵحی
و : حسێن جەوانشیر
خەڵكی ... پەكیان كەوتبوو
خەڵكی
لە درێژەی ڕێگاكانا پەكیان كەوتبوو
منیش لە گەڵیانا بووم
كوتم كوڵ مەدەن
سەرهەنگەكان یونانیان جێ هێشتووە
یانیس ڕیتسۆس چاوەڕوانی ئێمەیە
لە ئاخردا ئیمە بە بەستێنێكی دووری دەریا گەیشتین
كەچی كچێك لەوێ
لە سەرەخۆ بە ئەدۆنیسی كوت
یانیس مردووە مەخابن!
ئەدۆنیس كوتی دەگەڕێنەوە
لە توركییەوە بە ماڵی ئاندرە برێتۆن
دەگەین
لە ئێستانبۆل
نازم حێكمەت
پشتمان دەگرێت
دیسانیش هەر ئەو كچەمان بینی
ڕەشی پۆشیبوو
لە دوورڕا ئاماژەی كرد بگەڕێنەوە
لێرە نازمیش مردووە
مەخابن!
ئێمە نامەیەكمان لە نێرۆداوە
بە واژۆی هەزارویەك شاعیر پێ بوو
بەڵام ... لە درێژەی ڕێگاكاندا لە دەریاكان دا مردبووین
هەر بەتەنیا ئەدۆنیس ... ئەدۆنیس
پیر ، ماندوو ، كڕ
لە پەراوێزی گەڕەكێكی كۆن لە
پاریس دا ...
برچسب: وەرگێڕانى ئينگليزى كوردى,وەرگێڕانی کوردی بۆ ئینگلیزی,وەرگێڕانی کردی بۆ فارسی,وەرگێڕانی کوردی بۆ عەرەبی,وەرگێڕانى ئينكليزى بۆ كوردى,خانەی وەرگێڕان,وەرگێڕانى عربي كردي,وەرگێڕانی کوردی,مێژووی وەرگێڕان,
نویسنده: ستایش کوشکی