خرید بک لینک

درباره سایت

به خر بن ب باغهکانی فردهوس

آخرین مطالب

امکانات وب

باخچەی پاشا

نامەوێ هیچ كەس بزانێ

كەوا من بە دزیی خۆتەوە تۆم

خەڵكی لە جوانیەكان تێناگەن

ئەوان زەنگی زڕاو دەدزن

دەزانی!

تۆ كۆی هەرچی ترسی منی و

من بەرێژایی جوانیت ترسەنۆكم

زۆر لە مێژە

بیر لە زۆر شت ناكەمەوە

دەزانم

ئەوندە كاڵ بوومەتەوە

خەڵكی بە سەرمدا تێدەپەڕن

كەچی هێشتا دەنگێ

لە لێواری كۆتایی چاوەڕوانیەكانی خۆیدا دەمژەنێت

من گشت گوڵەكانی باخچەی پاشام

بەناوی تۆوە ناو ناوە

بەڵام دەترسم بانگیان بكەم

من

هەركات كەسێكم بانگ كردبێ

ون بووە.

برچسب: شێعری کوردی,شێعری شێرکۆ بێکەس,شێعری مامۆستا هێمن,شێعری نالی,شێعری نەورۆز,شێعری نوێی کوردی,شێعر کوردی,شێعری کوردی عاشقانه,شێعری پاییز,شێعری نیشتمانی, نویسنده: ستایش کوشکی تاريخ: جمعه 26 شهريور 1395 ساعت: 16:00

صفحه بندی